حکومه‌تی پاکستان جێبه‌جێکردنی هه‌موو سزای مردنه‌کانی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ڕاگرتووه.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئیسلام ئاباد ته‌نها یه‌ک هه‌فته پێش له‌سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ک توندڕه‌وانی ئه‌لقاعیده‌یه.
په‌روێز ڕه‌شید، وه‌زیری ڕاگه‌یاندن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتوویه‌تی سزاکانی مردن له وڵاته‌که‌دا ڕاده‌گیرێت تا ئه‌و کاته‌ی نه‌واز شه‌ریف سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که و ئاسف عه‌لی زه‌رداری سه‌رۆکی پاکستان کۆده‌بنه‌وه.
به‌ڕێز ڕه‌شید ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆکی پاکستان ده‌کرێت که له سه‌ردانێکه بۆ ده‌ره‌وه‌ی پاکستان.
له ساڵی 2012 دا پاکستان یه‌که‌م سزای مردنی جێبه‌جێکرد له‌وه‌تای ساڵی 2008 ه‌وه. حکومه‌تی پێشوو سه‌پاندنی ئه‌و سزایه‌ی ڕاگرت.
هه‌ندێک له تاوانباران له‌وانه ئه‌ندامانی ڕێکخراوی له‌شکری جه‌نگی سه‌ر به تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده بڕیار بوو له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا له سێداره بدرێن.
ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ پێشتر گوتوویه‌تی زیاتر له هه‌شت هه‌زار که‌س له پاکستان سزای له سێداره‌دانیان له‌سه‌ره و هه‌ندێکیشیان بڕیاره‌کانی له‌سه‌ریانه خستویانه‌ته به‌رده‌م دادگای پێداچونه‌وه.