Accessibility links

رزا که‌عبی: له‌ کۆبونه‌وه‌کاندا باس له‌ ئازادی بیرورا ده‌ربڕین ومافی به‌ ده‌ستهێنانی زانیاری کرا

  • Jani Diylan

Reza KaAbi رزا که‌عبی

Reza KaAbi رزا که‌عبی

ڕاگه‌یاندن به‌شێکی گرنگه‌ بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی کۆنگره‌ وه‌ یاخود به‌رێوه‌چوه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ جیهانی ده‌ره‌وه‌. ئاخۆ به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆنگره‌ چ به‌رنامه‌ رێژیه‌کی له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ پێش چاو گرتووه‌؟
کاک رزا که‌عبی جێگری سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"کومسیۆنی راگه‌یاندن یه‌کێک له‌و هه‌شت کۆمیتانه‌ بوو که‌ لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ کاروباری ئاماده‌کردنی بۆ کۆنگره‌ دیاری کرد، وه‌ ئه‌م کمسیۆنه‌ چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی پڕ باس و دیالۆگی هه‌بوو، که‌سانی شاره‌زا له‌ بواری ڕاگه‌یاندن، له‌ میدیاکانی حیزبه‌کان و میدیای ئازاد که‌ به‌ تاێبه‌تی لێره‌ ئیش ده‌که‌ن چه‌ندین کۆبونه‌وه‌مان کرد که‌ له‌ کۆتاییدا هاتینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ راپۆرتی کمسیۆنی ڕاگه‌یاندن بۆ ئاماده‌کاری یه‌کمین کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد دیاری بکه‌ێن. کاک رزا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی له‌وێدا کۆمه‌ڵێک پرینسیپ، کۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌ش، کۆمه‌ڵێک له‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌بێ پێ پابه‌ند بێت قسه‌ له‌سه‌رکرا".
XS
SM
MD
LG