سه‌رۆکی نوێی ئێران ده‌ڵێت هاووڵاتیانی ده‌نگیان پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا بکات و ئێران له‌و شێوازی سیاسه‌تی خۆبه‌زل زانییه بێنێته ده‌رێ، واته ئه‌و شێوازه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نژاددا به‌رپا کرابوو.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی تاکتیکه‌کان ده‌گۆڕێت نه‌ک ئه‌وه‌ی پرنسیپه‌کان بگۆڕێت به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به جیهان، و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ره‌کییه‌کاندا دروست ده‌کات له بری ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریان بێته‌وه.
ڕۆحانی ئه‌م قسانه‌ی له ده‌می مه‌ڕاسیمی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌زیری نوێ ده‌ره‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف کرد. زه‌ریفی دیپلۆماتێکی دێرینه و دکتۆرای له یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی دێنڤه‌ری وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ست هێناوه.
شایانی باسه ڕۆحانی پیمانی داوه گه‌شه به ئابوری ئێران بدات که به‌هۆی سزاکان له سه‌ر ئێران زیانی پێکه‌وتووه.