کاربه‌ده‌ستان له عێراق ده‌ڵێن به‌هۆی چه‌ند هێرشێک بۆ سه‌ر چه‌ند بنکه‌ی پشکنین له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که 7 سه‌رباز کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن خوێناوی‌ترین هێرش له‌و دوو هێرشه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌وه بوو که وه‌ک پۆلیس ده‌ڵێت چه‌کداران ده‌ستڕێژیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکری له باشوری به‌غدا چوار سه‌ربازیان کوشت و چواری دیکه‌ش بریندار بوون.
له هێرشه‌که‌ی دیکه‌شدا که له نزیک شارۆچکه‌ی شاره‌بان ڕوویدا سێ پۆلیس کوژران و پۆلیسێکیش بریندار بوو.
کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه ژماره‌ی کوژراو برینداره‌کانیان پشتڕاست کرده‌وه.
هه‌مو کارمه‌نده‌کانیش به مه‌رجێک قسه‌یان کردووه ناویان ئاشکرا نه‌کرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وه‌یان نییه زانیاری بده‌ن به ڕۆژنامه‌وانان.
شایانی له‌و کاته‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی سوننه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه سه‌رکوت کران توندوتیژییه‌کانی عێراق له سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه. هێزه‌کانی ئاسایشیش زۆربه‌ی جار ده‌بن به ئامانجی هێرشه‌کانی یاخیبووان به مه‌به‌ستی بنکۆڵکردنی حکومه‌تی به‌ڕێبه‌رایه‌تی شیعه.