Accessibility links

ئه‌ڵمانیا: توندوتیژییه‌کانی میسر بۆی هه‌یه‌ ببێته‌ شه‌ڕی ناوخۆ

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت توندوتیژییه‌کان له‌ میسر ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ وڵاته‌که‌ ئه‌گه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌کان پێکه‌وه‌ چاره‌سه‌رێکی سیاسیانه‌ بۆ ناکۆکییه‌کانیان نه‌دۆزنه‌وه‌.
گیدۆ وێستروێڵ له‌ به‌رلین به‌ په‌منێرانی گوت پێویسته‌ هه‌مو لایه‌نه‌کان به‌شداربن له‌ وتووێژه‌کاندا بۆ پاراستن و سه‌قامگیری میسر.
وێستروێڵ ڕۆژی شه‌ممه‌ پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئه‌م قسانه‌ی کرد.
XS
SM
MD
LG