Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: کێشه‌ی سنووری کوردانی سوریا

  • Motabar Shirwani
  • Haider Kareem

Semelka Border Crossing

Semelka Border Crossing

ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه‌ به‌ سه‌دان له‌ کوردانی سوریا له‌ خاڵی سـنووری سێمێلکا بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق په‌ڕینه‌وه‌.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێم ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێم فه‌رمانی کردنه‌وه‌ی سنووره‌که‌ی دا‌، به‌ڵام به‌رپـرسـانی کوردی سوریا ده‌ڵێن خه‌ڵـکی خۆیان به‌ زۆر په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ و هێزه‌کانی ئاسایش له‌ هه‌ردوو لا نه‌یانتوانیوه‌ پـێشیان لێبگرن.
ئیدی هه‌ر کام له‌و دوو سیناریۆیه‌ ڕاستبن، لێردا یه‌ک‌لابووه‌ته‌وه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی زۆری کوردی ئاواره‌ی سوریا په‌ڕیونه‌ته‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پـرسیاره‌ بۆچی ناکۆکی له‌سه‌ر داخستن و کردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌ په‌یدابووه‌، له‌ کاتێـکدایه‌ باس له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕێـکخسـتنی ماڵی کورد ده‌کرێت.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم و موعته‌به‌ر شیروانی له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون.
دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر فراکسیۆنی کوردسـتانی- پشـکی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
دکتۆر عومه‌ر نوره‌دینی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر فراکسیۆنی کوردسـتانی - پـشـکی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
XS
SM
MD
LG