Accessibility links

ئوسامه‌ جه‌میل: ئه‌وه‌ی له‌ عێراق ڕوو ده‌دات شه‌ڕی تایه‌فی ئاین زاییه‌

  • Shwan Said

ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

به‌ یاوه‌ری شاندێکی پایه‌ بڵند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری سه‌ردانی واشنتنی پایته‌ختی کرد و کۆبونه‌وه‌ی ساز دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جۆن کێری.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی وتووێژه‌کان بریتی بوون له سازدانی وتووێژ له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیجی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ و ‌ نیگه‌رانیـیه‌کانی شاڵاوی توندوتیژی که‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ عێراقدا زیاد ده‌کات، له‌گه‌ڵ ڕۆڵی ئێران و حزبوڵا له‌ گۆڕه‌پانی عێراق له‌گه‌ڵ شه‌ڕی سوریا.
له‌ پاش کۆبونه‌وه‌کان و له‌ میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز هۆشیار زێباری ڕایگه‌یاند عێراق پێی نه‌ناوه‌ته‌ شه‌ڕی ئاین زایی نێوان سونه‌ و شیعه‌ و عێراقیش هاوپه‌یمانێکه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریکا ده‌توانێت پشتی پێ به‌ستێت.
به‌ڵام په‌رله‌مانتاری لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ڕێز ئوسامه‌ جه‌میل له‌ میانی ئه‌م هاڤپه‌یڤینه‌دا ڕای جیاواز ده‌خاته‌ ڕوو.
XS
SM
MD
LG