ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر گوتویانه له پـێـکدادانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری سه‌رۆکی له‌کارلابراو محه‌مه‌د مورسی هه‌ر له قاهیره نزیکه‌ی 50 که‌س کوژراون.
هاوکات له چه‌ندین شـار و شـارۆچکه‌ی ئه‌و وڵاته که خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی لێ سـازکران، کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه، له‌وانه شـاری ته‌نتا که له‌وێ 4 که‌س کوژراون و 68 که‌س برینداربوون و له شـاری پـۆرسه‌عید که‌سێـک کوژراوه و 38 که‌سیش برینداربوون. له شـاری فه‌یوم 3 که‌س کوژراون و 40 که‌سی دیکه برینداربوون. له شـاری ئسکه‌نده‌ریـیه 5 که‌س کوژراون و 15 برینداربوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه حکومه‌تی کاتی میسر گوتی ڕووبه‌ڕووی پـیلانێـکی به گوته‌ی خۆی تێرۆرسـتی کۆمه‌ڵی ئێخوان ئه‌لموسلیمین ده‌بێته‌وه، وه ئێسـتا له‌شـکر و پـۆلیس و گه‌لی میسر پـێـکه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پـیلانه ده‌بنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسریش داوای له دانیشـتوانی پایته‌خت کرد له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاره‌که دوربکه‌ونه‌وه تاوه‌کو بوار به هێزه‌کانی ئاسایش بدرێت ڕووبه‌ڕووی به گوته‌ی خۆی ئه‌و تێرۆرسـتانه بـبنه‌وه.