ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕادهگهيهنێت ژماره‌یه‌کی زۆری ئاواره‌کانی سوریا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕوویان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه.
ئادریان ئێدوارد وته‌بێژی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران ده‌ڵێت هه‌زاران سوری که زۆربه‌یان خه‌ڵکی حه‌له‌ب و چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریان به‌شێک بوون له‌و شاڵاوی ئاوارانه‌ی چوونه نێو باکوری عێراقه‌وه.
به‌ڕێز ئێدوارد ڕۆژی هه‌ینی له جنێف به په‌یامنێرانی گوت نزیکه‌ی 7 هه‌زار و 750 په‌نابه‌ری سوری له ڕۆژێکدا پردی ڕووباری دیجله‌یان په‌ڕانده‌وه و هۆکاری ئه‌و شاڵاوه‌ش هێشتا ڕوون نییه. هاوکات ڕاشیگه‌یاند کارمه‌ندانی UNHCR ژماره‌یه‌ک پاسیان بینیوه خه‌ڵکییان ده‌گه‌یانده سه‌ر سنوور له ناو سوریا. شایانی باسه هه‌ر پێشتریش نزیکه‌ی 150 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری ڕوویان له عێراق کردبوو.