کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه له ئاکامی شه‌ڕ و بۆردومانی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د 18 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن له ده‌وروبه‌ری شـارۆچکه‌ی مورێک له پارێزگای حه‌ما کوژراون. ده‌شڵێت به لایه‌نی که‌م 6 چه‌کداریان هاوڵاتی سوری نین.
شارۆچکه‌ی مورێک ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌کیـیه‌ی وڵات که دیمه‌شقی پایته‌خت به پارێزگاکانی باکوری وڵاته‌که ده‌بستێته‌وه، ئه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌کانیان له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندایه.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت له شـاری دێرئه‌زور له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که شه‌ڕ و پـێـکدادان له نزیک ده‌روازه‌ی ئه‌لمومه‌یزوونی ناوچه‌ی حوه‌یقه له نێوان هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن و حکومه‌ت له ئارادایه. هاوکات هێزه‌کانی حکومه‌ت تۆپـبارانی گه‌ڕه‌که‌کانی ناو شـاره‌که ده‌که‌ن.