Accessibility links

شوان محه‌مه‌د ته‌ها : مافی مرۆڤ له‌ عێراق له‌ دووڕیانێکی سه‌ختدایه‌

  • Shayan Pasha

shwan_muhammad شوان موحه‌مه‌د

shwan_muhammad شوان موحه‌مه‌د

ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی ما‌فه‌کانی مرۆڤ بنکه‌ له‌ نیویۆرك له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌م دواییه‌دا ڕایگه‌یاندبوو ملیشیاکانی که‌ به‌رپرسیارێتیان له‌ ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرش له‌ عێراقدا ڕاگه‌یاندبوو له‌ 29 مانگی 7دا ،ئه‌وه‌ی بووه‌ مایه‌ی کوشتنی زیا له‌ 60 که‌س ، تاوانه‌کانی دژ مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه‌. ئه‌و تاوانانه‌ یه‌کێکه‌ له‌ تاوانه‌ هه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌کان له‌ جیهاندا و ده‌کرێت به‌ گوێره‌ی یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌رانی دادگایی بکرێن.
جێی باسه‌ تاقمه‌ تیروریستیـیه‌کان له‌ عێراق به‌رده‌وام هێرش ده‌که‌ن له‌ عێراق و به‌شێك له‌و تاقمانه‌ به‌ ئاشکرا به‌رپرسیارێتیان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن.‌ یه‌کێك له‌وانه کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقه‌ که‌ ته‌قینه‌وه‌کانی 29ی مانگی 7 ی له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو.
به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ ته‌نها یه‌کێکه‌ له‌ ژما‌ره‌یه‌ك هێرشی که‌ ڕۆژانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن له‌ عێراق. ئایا ناساندنی ئه‌و هێرشانه‌ به‌ تاوانه‌کانی دژ مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌ن ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کان مرۆڤ چ گرنگییه‌کی هه‌یه‌؟ خرابوونی ڕه‌وشی ئاسایشی له‌ عێراق له‌ ئه‌ستۆی کێدایه‌؟
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی دا‌وه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG