چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت حکومه‌تی تورکیا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو تاووتوێی کۆمه‌ڵێـک پـلانی چاکسـازی له وڵاته‌که بکات، له نێویاندا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به مافه‌کانی کورد و به‌هێزکردنی دیموکراسیـیه‌وه هه‌یه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵا له وه‌زاره‌تی دادی تورکیا گوتویه‌تی فێرکردنی زمانی کوردی و هه‌موارکردنی یاساکانی تێرۆر له نێو ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌بن که ڕۆژی دووشه‌ممه بڕیاره حکومه‌ت له کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا تاووتوێیان بکات.
وه‌زاره‌تی داد سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر مه‌سه‌له ته‌کنیکیـیه‌کان و ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش سه‌ر مه‌سه‌له سیاسیـیه هه‌سـتیاره‌کانی وه‌کو به‌ده‌سـتهێنانی ده‌نگ به ڕێژه‌ی 10% بۆ چوونی پارته‌کان بۆ ناو په‌رله‌مان، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش لای کورد زۆره و داوای که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سته‌که گوتویه‌تی تاووتوێی هه‌موارکردنی یاسای ڕێـکخستنی خۆپـیشـاندان و گردبوونه‌وه ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایانه‌ی ڕێگه به دادگایی‌کردنی که‌سانێـک به تاوانی تێرۆر ده‌دات، له کاتێـکدا هیچ کارێـکی توندوتیژیـیان نه‌کردووه.