Accessibility links

پـێـکدادان له‌ نێوان خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری مورسی و هێزه‌کانی پـۆلیس له‌ قاهیره‌ ڕووده‌دات

  • VOA News

هێزه‌کانی پـۆلیسی میسر گازی فرمێسـک ڕێژیان له‌ دژی خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلابراو به‌کارهێنا کاتێـک ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر له‌ به‌رده‌می ژماره‌یه‌ک ئۆفیسی حکومه‌ت له‌ قاهیره‌ی پایته‌خت گردبوونه‌وه‌.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن یه‌ک له‌ پـێـکدادانه‌کان له‌ به‌رده‌می وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو‌، پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران به‌رده‌یان گرته‌‌ هێزه‌کانی ئاسایش و هه‌روه‌ها هه‌وڵیان دابوو خۆیان به‌ ناو وه‌زاره‌ته‌که‌دا بکه‌ن.
له‌ لایه‌کی دیکه‌ به‌ ده‌یان مامۆسـتای ئاینی سه‌ر به‌ ئیخوانه‌کان له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گردبوونه‌وه‌ له‌ دژی لابردنی مورسی له‌ پـۆسـته‌که‌ی.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێس ده‌ڵێت دانیشـتوانی ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ مامۆستاکاندا به‌شه‌ڕهاتن و پاشـان پـۆلیس گازی فرمێسـک ڕێژی به‌کارهێنا‌ بۆ بڵاوه‌پـێـکردنیان.
XS
SM
MD
LG