Accessibility links

ئیسرائیل موشه‌کێـک ده‌خاته‌ خوارێ که‌ به‌ره‌و ئیلات هه‌ڵدرابوو

  • VOA News

ئیسرائیل موشه‌کێـکی خستووه‌ته‌ خوارێ که‌ له‌ میسره‌وه‌ گیرابووه‌ شـارۆچکه‌ی ئیلاتی ئیسرائیلی سه‌ر ده‌ریای سوور، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی توندڕه‌وی ئیسلامی له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی سینا گوتیان ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌ موشه‌کیـیه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووی ئه‌نجامداوه‌ که‌ بووه‌ مایه‌ی کوژرانی 4 چه‌کداریان.
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ موشه‌که‌که‌ به‌ره‌و ئیلات هه‌ڵدرابوو، به‌ڵام‌ به‌ سیسته‌می دژه‌ موشه‌کی ناسراو به‌ گومه‌زی ئاسنی خراوه‌ته‌ خوارێ، وه‌ که‌س زیانی پـێ نه‌که‌وتووه‌. له‌شـکر نه‌یگوت به‌ ته‌واوی موشه‌که‌که‌ له‌ کوێوه‌ هه‌ڵدرابوو‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کۆمه‌ڵێـکی توندڕه‌وی ئیسلامی به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌ هه‌ڵـدانی موشه‌که‌که‌ ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێت له‌ تۆڵه‌ی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی بووه‌.
ئیسرائیل پـێشـتر ڕه‌تی کرده‌وه‌ ئه‌و هێرشه‌که‌ی ئه‌نجام دابێت. هاوکات کاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن هێزه‌کانی خۆیان ئه‌و چه‌کداره‌ توندڕه‌وانه‌یان به‌ موشه‌کێـک کوشـتووه‌.
XS
SM
MD
LG