Accessibility links

نوێ ترین هه‌نگاوه‌کانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد

  • Motabar Shirwani

عومه‌ر باڵه‌کی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کانی ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ 24ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ڵێت هه‌نگاوه‌کان زۆر به‌ خێرایی ده‌چنه‌ پێشێ و لیژنه‌که‌ کاره‌کانی دابه‌شکردون به‌سه‌ر هه‌شت کۆمیسیۆنی سه‌ره‌کیدا له‌گه‌ڵ دوو کۆمیسیۆنی تر که‌ کار پێشوازی له‌ میوانه‌کان و 'دیزانی ساڵۆنه‌که‌' ده‌که‌ن. باڵه‌کی له‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌شڵێت کۆمیسیۆنه‌ سه‌ره‌کییه‌کان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ ئاماده‌ ده‌که‌ن که‌ پێشکێشی کۆنگره‌که‌ ده‌کرێن بۆ ئه‌وه‌ی په‌سندبکرێن.

XS
SM
MD
LG