ڕێکخراوێکی میلیشیایی ئیسلامی له ناوجه‌ی سینا له باکوری میسر ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م 4 جه‌نگاوه‌ری ڕێکخراوه‌که‌ی، به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان کراوه و بنکه‌که‌شی له ئیسرائیله.
له راگه‌یاندنێکدا به ناوی ئه‌و ڕیکخراوه میلیشیاییه‌وه که له ماڵپه‌ڕی جیهادیه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی ڕۆژی هه‌ینی که به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان کراوه هاوکاتی ئاماده‌کاریه‌کانی جه‌نگاوه‌رانی عه‌ره‌ب بووه بۆ لێدانی ئیسرائیل به ڕۆکێت.
ڕێکخراوی ئه‌نسار به‌یتولمه‌قدس له هه‌ندێک شوێندا به ئه‌نساری قودس ناسراون.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا باس له‌وه نه‌کراوه میلیشیاکانی ئه‌نساری قودس چۆن زانیویانه ئه‌و هێرشه له ئیسرائیله‌وه کراوه.
ته‌لئه‌بیب هیچ ڕاگه‌یاند و تێبینیه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه نه‌داوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسریش هیچ ڕاگه‌یاندنێکیان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ئاسمانیه نه‌داوه، به‌ڵام ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له زاری کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی وڵاته‌که‌وه به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت گوتوویانه فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئیسرائیلی له میلیشیاکانی داوه.