به‌لانی که‌م 52 که‌س له سێهه‌م ڕۆژی جه‌ژندا له عێراق ده‌کوژرێن
له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه له چایخانه و بازاڕه‌کانی به‌غدای پایته‌خت و شارۆچکه‌ی دوزخورماتوو له‌مڕۆ شهممهدازیاتر له 50 که‌س ده‌کوژرێن و ده‌یانی تریش بریندار ده‌بن.
توندوتیژیه‌کان له عێراق هه‌روادێ و زیاد ده‌که‌ن و وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت زۆربوونی توندوتیژیه‌کان له‌پاش سه‌رکوتکردنه خوێناویهکی مانگی چواری خۆپیشانده‌رانی سوننه ده‌ستیپێکردووه.
له مانگی ڕه‌مه‌زاندا هێرشه‌کان بۆسه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که و که‌سایه‌تیه‌کانیش به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیان کردووه.
زیادبوونی توندوتیژیه‌کانیش ترس و نیگه‌رانیه‌کی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه سه‌باره‌ت به سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕێکی خوێناوی تری ئاینزایی له عێراقدا، هاوشیوه‌ی شه‌ڕه‌کانی ساڵی 2006 و 2007.
پۆلیس ده‌ڵێت خوێناوی‌ترین هێرشی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئاکامی هێڕشێکی خۆکوژی بووه له شارۆچکه‌ی دوزخورماتوو کاتێک هێرشبه‌ره‌که به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه له گه‌ڕه‌کێکی شارۆچکه‌که‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به‌لانی که‌م هه‌شت که‌سی کوشتووه و ده‌یانی تریشی بریندار کردووه.
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تریش له ناوچه‌ی (پردی دیاله) بووه له به‌غدا 7 که‌سی تیادا کوژراوه و 20 که‌سیش له ئاکامی ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌که بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌کانی پۆلیس ده‌ڵێن له ناوچه شیعه نشینه‌کانی پایته‌ختیشدا ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل ته‌قێندراونه‌ته‌وه و زیاتر له 33 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ته‌واوی زیانه گیانه‌کانیان پشتڕاست کردۆته‌وه.