Accessibility links

زینزی ماندێلا: ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕه‌وشی ته‌ندروستی باوکم باشتر ده‌بێت.

  • VOA News

کچه‌ بچوکی نێڵسن ماندێلا سه‌رۆکی پێشووی ئافریکای باشور به‌ ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی ئه‌فریکای باشوری ڕاگه‌یاند ڕۆژ به‌ڕۆژ ته‌ندروستی باوکی له‌ باشبووندایه‌، و ئێستا ده‌توانێت بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک دانیشێت.
نزیکی دوو مانگه‌ که‌سایه‌تی دژ به‌ سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی (ئه‌پارتایت) له‌ نه‌خۆشخانه‌ که‌وتووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌بوونی سییه‌کانی.
حکومه‌ت له‌ کۆتایی مانگی ڕابوردوودا ڕایگه‌یاند هێشتا ڕه‌وشتی ته‌ندروستی نێڵسن ماندێلا له‌ بارێکی ناهه‌مواردایه‌، به‌ڵام ورده‌ ورده‌ نیشانه‌ی باش بوونی پێوه‌دیاره‌.
ڕۆژی هه‌ینی کچه‌که‌ی ڕایگه‌یاند ورده‌ ورده‌ باوکی به‌هۆش دێته‌وه‌ و ته‌ندروستیشی به‌روباشتر ده‌ڕوات.
XS
SM
MD
LG