سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه به‌رگری له‌و کوردانه بکات که له سوریا ده‌ژین ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وێت که له‌لایه‌ن شه‌ڕکه‌رانی سه‌ربه‌ئه‌لقاعیده‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێبکرێت.
له نامه‌یه‌کدا که له ڕۆژی شه‌ممه له سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاو کرایه‌وه مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت ئه‌و داوای له نوێنه‌ره کورده‌کان کردووه بچنه سوریا‌و لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه بکه‌ن " که ده‌ڵێن تیرۆرستانی ئه‌لقاعیده په‌لارماری خه‌ڵکی مه‌ده‌نییان داوه و ژن و منداڵی بێ‌تاوانیان سه‌ربڕیوه".
ئه‌م تێبینیانه‌ی بارزانی ئاماژه‌یه‌کی زیاتره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن شه‌ڕی ناوخۆی سوریا په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری سوریا و هه‌روه‌ها بۆته هۆی دروست بوونی گرژی تایه‌فی له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری.
کورده‌کانی سوریا هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆمی ئه‌مری واقیعیان له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا که زۆربه‌ی کورد نشینه پێکهێناوه، هه‌روه‌ها کورده‌کان شه‌ڕی دژ به جیهادییه سورنه‌کان ده‌که‌ن که ئه‌وانیش به‌شێکن له یاخیبوونه‌که‌ی دژ به به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
بارزانی له به‌یاننامه‌که‌یدا ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر ڕاپۆرته‌کان ڕاست بن و نیشان بدات هاووڵاتیان، ژنان و منداڵانی بێتاوانی کورد که‌وتبنه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و تیرۆرسم، هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌مو تواناکانی به‌کار ده‌هێنێت به‌رگری له ژن و منداڵ و هاووڵاتیانی بێتاوانی بکات".
شایانی باسه بارزانی ڕوونی نه‌کردووه‌ته‌وه هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق به چ شێوه‌یه‌ک و تا چ ڕاده‌یه‌ک خۆی له باری سوریا وه‌رده‌دات.