زۆرێک له چاودێرانی کورد له‌و بڕوایه‌دا نین کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی ئێران هیچ به‌رنامه‌یه‌کی بۆ کوردی وڵاته‌که هه‌بێت.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر تاهیر خالیدی هاوڕایه و ده‌ڵێت ئه‌م کابینه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ کابینه‌کانی پێشوی ئێران‌دا هیچ جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نییه به‌رامبه‌ر به دۆسێی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
به‌ڕێز خالیدی سه‌باره‌ت به‌و ڕوانینه‌ی هاتنه ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحانی به وێستگه‌یه‌کی گۆڕانکاری داده‌نرێت ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و فشار و ناکۆکیه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه‌تی زیانێکی زۆری لێکه‌وتووه و ده‌خوازێت گۆڕانکاریه‌کان له‌و بنه‌مایانه‌وه سه‌رچاوه بگرن، به‌ڵام وه‌ک به‌ڕێز خالیدی ئاماژه‌ی پێده‌کات له‌وبڕوایه‌دا نییه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی هیچ وێستگه‌یه‌ک بۆ گۆڕانکاری هه‌بێت.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر تاهیر خالیدی باسیش له لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات و هه‌روه‌هاش ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ریانه بیکه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: