سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له ڕاگه‌یاندنێـکدا پـیرۆزبایی له موسڵمانان کرد به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه.
به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه، خۆم و میشێل گه‌رمترین پـیرۆزبایی له موسڵمانانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو جیهان ده‌که‌ین. موسڵمانان له ده‌می مانگی ڕه‌مه‌زان ئیمانداری خۆیان نیشـان دا له ڕێگه‌ی نوێژ و نزا و ڕۆژووگرتن و به‌سه‌ربردنی کات له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستانیان. منیش ئه‌مساڵ له ئێواره‌خوانی ڕه‌مه‌زانی کۆشـکی سـپی گه‌وره بووم به بینی ژماره‌یه‌ک له‌و ئه‌مه‌ریکایـیه موسڵمانانه‌ی به‌شـداریـیان کردووه له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی دیموکراسیـیه‌که‌مان و به‌هێزکردنی ئابوری وڵاته‌که‌ماندا. زۆرێـک له ئێمه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌بوو له ئێواره‌خوانی هاوڕێ و هاوکاره موسڵمانه‌کاندا ئاماده‌بین، ئه‌مه‌ش نه‌ریتێـکه به بیرمان ده‌هێنێته‌وه سوپاسگوزاری خودا بـبین بۆ ئه‌و نیعمه‌ته‌ی پـێی به‌خشیوین و هه‌روه‌ها به‌زیی‌مان هه‌بێت به‌رامبه‌ر که‌سانی لێقه‌وماودا، له‌وانه ئه‌و ملیۆنان سوریـیه‌ی که مانگی ڕه‌مه‌زانیان له ئاواره‌یی و دور له ماڵ و که‌سوکار و خۆشه‌ویستانیانه‌وه به‌سه‌ربرد. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ یارمه‌تیدانی زۆرێـک له‌و هاوڵاتیـیه سوریـیانه‌ی له‌م جه‌ژنه‌دا به‌ده‌ست نه‌بوونیـیه‌وه ده‌ناڵێنن، بڕیاری دا به به‌های 195 ملیۆن دۆلاری دیکه خۆراک و کۆمه‌کیان بۆ ڕه‌وانه‌بکات، به‌مه‌ش له‌وه‌تای قه‌یرانه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه، به‌های کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا بۆ خه‌ڵـکی سوریا ده‌گاته زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلار. بۆ ملیۆنان ئه‌مه‌ریکایی جه‌ژن به‌شێکی جوان و گرنگه له‌و دابونه‌ریتانه‌ی له وڵاته‌که‌دا هه‌ن. هیوادارم هه‌موو موسڵمانان ئه‌م جه‌ژنه به‌خۆشی به‌سه‌ربه‌رن.