له‌وه‌تای هێرش و په‌لاماره تێرۆریستیه‌کانی ده‌کرێنه سه‌ر کوردی ڕۆژئاوا، هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هیچ ڕاگه‌یاندنێکیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه نه‌داوه ته‌نها ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌مڕاستی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاندنێکی به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه بڵاو کردۆته‌وه.
زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێم ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان کردووه و له هه‌مان ده‌میشدا داوای کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریان کردووه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوای کوردستاندا.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت " ئەوانەی فرمێسكی تیمساح دەڕێژن و لەمەڕ بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و بەرگریكردن لە گەلی كورد لە ڕۆژئاوا موزایەدە دەكەن و لە هەمانكاتیشدا هەندێك لەوانە هەموو پێداویستیی ئەو بەرگریكردنەیان لەبەر دەست دایە با بفەرموون ئەوە سنوورەكان كراوەیە و بچن لەسەر ئەرزی واقع بەرگری لە گەلەكەمان لە ڕۆژئاوا بكەن ئەو كات بۆ خەڵكی كوردستان دەردەكەوێ كە موزایەدەكانیان چەندە یارییەكی بێبەهای سیاسییە و پڕیەتی لە چەواشەكردنی ڕای گشتی".
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هاتووه "بە گشت لایەك دەڵێین با گەلی خۆمان لە ڕۆژئاوای كوردستان بكەین بە حەكەم كە بە فیعلی و بە كردەوە حكوومەت و ئیدارەی هەرێمی كوردستان چۆن و چی‌یان بۆ ڕۆژئاوا كردووە و بە دڵنیاییەوە هەر بەمشێوەیەش لە هاوكاریكردنی میللەتی خۆمان لە ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوام دەبین".
به‌ڵام له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا ئاماژه به‌وه نه‌کراوه که ئه‌و هاوکاریانه چین بۆ کوردی ڕۆژئاوا دابینکراون.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی باڵا له کۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوی ئیسلامی و یوسف موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی باڵا له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: