له رۆژی یه‌کشه‌ممه شیرکۆ بێکه‌س یه‌کێک له هه‌ره ئه‌ستێره پرشنگداره‌کانی وێژه‌ی کوردی که به " ئیمپراتۆری شیعری دونیا " ناوبانگی داوه‌ته‌وه له‌م جیهانه ماڵئاوایی کرد.
سه‌ردار زوهدی، هونه‌ره‌مه‌ند، نووسه‌ر و یه‌کێک له هاوریه منداڵیه‌کانی زینده یاد شێرکۆ بێکه‌س که له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به قسه کردن بکات ئه‌وه‌نده دڵی پڕ بوو ده‌ستیکرد به گریان و ووتی " ببوره ئه‌م تۆنی ده‌نگه‌ی که ده‌بیستی ڕاستیه چۆنکه له ناخی دڵه‌وه‌یه، من و شێرکۆ 6-7 ساڵان بوین که یه‌کترمان ناسی و که‌سێکه قه‌ت له بیر ناکرێته‌وه، که‌سێک بوو که چۆن حه‌لاجێک خوری وه یاخود لۆکه شی ئه‌کاته‌وه، ئا به‌و جۆره‌یه که چۆن باش له مرۆڤێک تێ بگه‌ێت و ده‌ڵی هه‌ر له کلاس دووه‌وه یه‌کتر ده‌ناسین و تا ئاماده‌یی پێکه‌وه بوونه و ده‌شڵێت باوکم له‌گه‌ڵ باوکی‌دا واته زینده یاد فایه‌ق بێکه‌س زۆر نزدیک بوون و من ساڵی 1964 سلێمانیم به جێ هێشت که شێرکۆ تازه ده‌ستی به شیعر نووسین کردبوو. کاک سه‌ردار که خۆێ هونه‌رمه‌ندێکی ناوبانگه له بازنه‌ی هونه‌ری هولیودا و ساڵانێکه له‌گه‌ڵ NBC دا کار ده‌کات ده‌ڵێت ئه‌بێ په‌ێکه‌رێک بۆ شیرکۆ درووست بکه‌م له Rodin بچمه ئولاتره‌وه که چۆن په‌ێکه‌ری Thinker ی درووست کرد.
بۆ شێرکۆ بێکه‌س
وه‌ک تاق تاقکه‌ره‌ی به‌ری به‌یان
ئه‌ناڵێنی
نه گریانه نه حه‌ێرانه
ده‌نگی هاواری ته‌نیایی
هه‌موو ئه‌ستێره‌ی ئاسمان
هه‌ڵده‌سێنی
بۆ هاواری که‌سێک نییه
به بێ که‌س
هه‌تا شه‌به‌ق
بێ ئارامه
بۆ ناڵینی وه‌رام نییه
بۆ شه‌ونمی به‌ری به‌یان
فرمێسک پرژان
له‌گه‌ڵ تێشکی ساوای رۆژدا
له ئاسمانا خۆێ وون ده‌کا.
سه‌ردار زوهدی