Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما کۆبوونه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان‌کراوی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

  • VOA News

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه‌‌ که‌ بڕیاربوو مانگی داهاتوو له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا له‌ مۆسـکۆ ئه‌نجامی بدات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆک ئۆباما پاش ئه‌وه‌ دێت که‌ ڕووسیا له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو مافی په‌نابه‌ری کاتی به‌خشیـیه‌ ئێدوارد سنودن کارمه‌ندی پـێشـووی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه‌ی ورده‌کاری به‌رنامه‌ نهێنیـیه‌کانی چاودێری ئاژانسی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکای ئاشـکراکرد.
پـێشـتر سه‌رۆک ئۆباما داوای له‌ ڕووسیا کرد سنودنی ڕاده‌ست بکه‌ن، به‌ڵام ڤلادیمیر پـوتن داواکه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له‌م هه‌فتانه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌ی دیکه‌ ناکۆک بوون، له‌وانه‌ دانانی سیسته‌می موشه‌کی به‌رگری له‌ ئه‌وروپا، مافه‌کانی مرۆڤ و ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک له‌ لایه‌ن ڕووسیاوه‌ بۆ ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د.
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما بۆیه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پـوتندا هه‌ڵوه‌شـاندووه‌ته‌وه‌، چونکه‌ هیچ به‌ره‌وپـێشـچوونێـک نه‌بووه‌ له‌و مه‌سه‌لانه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ری ناکۆکن. به‌ڵام ده‌شڵێت هێشـتا سه‌رۆک ئۆباما به‌نیازه‌ به‌شـداری له‌ کۆنگره‌ی لوتکه‌یی G20 بکات که‌ بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی نۆدا له‌ سـان پـیته‌رسبێرگ له‌ ڕووسیا سـازبکرێت.
XS
SM
MD
LG