Accessibility links

عادل عه‌بدوڵا : مانه‌وه‌ی مالیکی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر عێراق و هه‌م له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستانیش

  • Balen Salih

هه‌ندێک هه‌وڵ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێکردووه‌ تا هه‌ر هیچ نه‌بێت ماوه‌ی پۆسته‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که‌ بۆ 8 مانگ درێژبکرێته‌وه‌، له‌ ده‌مێکدا ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا که‌ نوری ئه‌لمالیکی خۆی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ده‌ڵێن مالیکی گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

عادل عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی له‌ په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند کراوه‌ مالیکی ناتوانێت گه‌ڕی سێهه‌می پۆسته‌که‌ی وه‌ربگرێته‌وه‌ و ده‌شڵێت ئه‌و یاسایه‌ ئێستا براوه‌ته‌ دادگای باڵای وڵاته‌که‌ پاش ئه‌وه‌ی تانه‌ی لێدرا و وه‌ک به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی پێده‌کات زۆر له‌وانه‌یه‌ دادگای باڵا ئه‌و یاسایه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مالیکی ڕه‌تبکاته‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێم و جیاوازی له‌ نێوان درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پۆسته‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی، عادل عه‌بدوڵا ده‌ڵێت ده‌کرێت وه‌ک دوو دۆسێی جیاواز له‌ ره‌هه‌نده‌کانیاندا سه‌یر بکرێن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG