هه‌ر پاش سوێندخواردنه یاساییه‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران پشتیوانی بۆ ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ی سوریا دووباره ده‌کاته‌وه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ڵێت هیچ هێزێک نییه له جیهاندا بتوانێت هاوپه‌یمانێتی نێوان تاران و دیمه‌شق بله‌قێنێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی ڕۆحانی هاوکاته له‌گه‌ڵ داواکانی بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران و هه‌روه‌هاش هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره ئابوریانه‌ی له‌سه‌ر ئێرانن که کاریگه‌ریه‌کی زۆری کردۆته سه‌ر ژیان و بژێوی دانیشتوانی ئێران.
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌و کێشه و ئاڵۆزیانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌تی ده‌توانێت چی بکات بۆ درێژه‌پێدانی ته‌مه‌نی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د؟
ئه‌ی ده‌بێت ئێران چی بکات بۆ سوک کردنی ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ری به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه؟
هه‌ر له ده‌می خۆ هه‌ڵبژاردنیه‌وه وه‌ک کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانی وه‌ها ناسرا که ده‌خوازێت ده‌رگاکان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا بکرێنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌کان ببوژێنه‌وه. به‌ڵام ئایا حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌توانێت متمانه‌کردن بگێڕێته‌وه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران؟
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداری ته‌ها حه‌سه‌نیانی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان بنکه له که‌نه‌دا و سۆران پاڵانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر بنکه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: