وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زیاتر له 20 باڵیۆزخانه و کونسڵخانه‌ی خۆی له‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌دا داخستووه و ئاگاهیشی بڵاوکردۆته‌وه بۆ هاووڵاتیانی ئه‌مریکایی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا وه‌ک ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک له هه‌ڕه‌شه‌کانی هێرشی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده.
ژماره‌یه‌ک وڵاتی تریش هه‌مان ڕێوشوێنیان گرتۆته به‌ر و ڕێکخراوی پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی واته ئینته‌رپۆڵ ئاگاهیه‌کی ئاسایشی تایبه‌ت به خۆی ڕاگه‌یاندووه.
له ئاگاهیه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا هاتووه شیانه‌کانی هێرشی تێرۆرکاری به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا به‌هێزن.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه ئه‌لقاعیده و ڕیکخراوه‌کانی سه‌ر به قاعیده‌ش له‌وانه‌یه له ئێستاوه تا کۆتایی مانگی 8 سه‌نگی هه‌وڵه‌کانی خۆیان چڕ بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشکردن و له‌وانه‌شه شیانی ئه‌و هێرشانه له نیمچه دوڕگه‌ی عه‌ره‌به‌وه بن.
ڕۆژی شه‌ممه کۆشکی سپی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاست به‌رزی کرد له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌کانی تێرۆریزم. له‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کردبوو سوزن ڕایس ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوو وه سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ده‌کرد، جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری و جانێت ناپۆڵیتانۆ وه‌زیری ئاسایشی نیشتیمانی و هه‌روه‌هاش سه‌رۆکی ده‌زگای سی ئای ئه‌ی و سه‌رۆکی ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فێدرالی واته ئێف بی ئای.