Accessibility links

عه‌بدولرحمن سدیق: ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ بۆ هیچ پارتێکی سیاسی هیچ پاساوێک نییه‌ ولا‌یه‌نه ئیسلامیه‌کان ده‌بێت هه‌ڵوێستی خۆیان روون که‌نه‌وه‌‌

  • Jani Diylan

Abdul Rahman Sidiq

Abdul Rahman Sidiq

ئه‌گه‌ر بنوارێنه‌ سه‌ر تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ره‌خنه‌ له‌ بێده‌نگی پارته‌ ئیسلامیه‌کانی کوردستان ده‌گرێت له‌ به‌رامبه‌ر کوشتاره‌کانی ڕۆژئاواێ کوردستان به‌ ده‌ستی گروپه‌ ئیسلامیسته‌کان.
کاک عه‌بدولرحمن سدیق نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر و وه‌زیری پێشووی ژێنگه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤتنێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و گه‌لی کوردستان له‌ درێژایی مێژوو کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوه‌ که‌ واته‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌م ناوچانه‌ کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان له‌ سه‌ر بنه‌ماێ نه‌ته‌وایه‌تی بوه‌ نه‌ک ئاینی. کاک عه‌بدولرحمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئێمه‌ ‌ رۆژی له‌ رۆژان به‌ هۆێ ئایینه‌وه‌ نه‌چه‌وسێنراوینه‌ته‌وه به‌ڵکۆ به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی که‌ کورد بوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ێ کورد بوون ناسنامه‌ێ سه‌ره‌کی کوردستانه‌، ئاینیش ناسنامه‌ی ئاینی کوردستانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ کوردستانی رۆژئاوا روو ده‌دات حه‌ق وایه‌،چاک وایه‌، ئه‌رکیش وایه‌ که‌ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کانی کوردستان ده‌نگیان هه‌بێ، به‌یاننامه‌یان هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌و سه‌رپیچیانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی که‌ خه‌ڵکانێک به‌ ناوی به‌ره‌ی نوسره‌، خه‌ڵکانێک به‌ ناوی القاعده‌، خه‌ڵکانێک به‌ ناوی ئایینه‌وه‌ ده‌ێکه‌ن له‌ژێر په‌رده‌ی ئایینه‌وه‌ دژ به‌ خه‌ڵکی کوردستانی رۆژ ئاوا، بۆیه‌ ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ بۆ هیچ پارتێکی سیاسی هیچ پاساوێک نییه‌ و له‌ ڕاستیدا ده‌بێت بێنه‌ ده‌نگ و هه‌ڵوێستی خۆیان روون که‌نه‌وه‌‌ ".

XS
SM
MD
LG