Accessibility links

که‌مانچه‌ژه‌نی کورد شه‌هریار جه‌مشیدی

  • Jani Diylan

Shahriyar Jamshidi

Shahriyar Jamshidi

بێگومان بۆ هه‌ر مرۆڤێک ژیان له‌ ده‌ره‌وه‌ێ وڵات جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ێ وڵات و شیانی هه‌یه‌ ده‌ر‌گات بۆ بکرێته‌وه‌ و کاره‌کانت باشتر به‌ره‌و پێش بچن‌ وه‌یاخود تووشی ئاسته‌نگ بیت، به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێت هه‌میشه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ بێت ژیانی سبه‌ی له‌ ئیمرۆ باشتر بێت.
هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌نی کورد شه‌هریاری جه‌مشیدی نزیکه‌ێ 10 مانگه‌ له‌ وڵاتی که‌ندا ده‌ژێت و له‌ چه‌ندین چالاکی هونه‌ریدا به‌شداری کردووه‌ و به‌ هیوایه‌ ئه‌گه‌ر بۆی بره‌خسێ له‌ به‌شی موزیکدا ماسته‌ره‌که‌ی به‌ ده‌ست بهێنیت.
شه‌هریار پێش به‌ جێهێشتنی ئێران سه‌رپه‌رشتیاری تیپی موزیکی دیلان بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه‌دا له‌ چه‌ندین کۆنسیرت و به‌رنامه‌ی موزیکی به‌شداری کردوه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ زینده‌ یاد گۆرانیبێژی ناوچه‌ی کرماشان یه‌دوڵا ره‌حمانی سی دی ئه‌ڵوه‌ناتیان بڵاو کرده‌وه‌ و چه‌ند جارێکیش سه‌ردانی باشوری کوردستانی کردووه‌.



Shahriyar Jamshidi

Shahriyar Jamshidi


Shahriyar Jamshidi

Shahriyar Jamshidi


Shahriyar Jamshidi

Shahriyar Jamshidi

ڕاوبۆچوونه‌کان نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG