Accessibility links

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سوێندی یاسایی ده‌خوات


ڕێبه‌ری باڵای ئاینی ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی به‌ فه‌رمی پشتیوانی بۆ ڕۆحانی ده‌ربڕی و ستایشی خزمه‌ته‌کانی ئه‌وه‌ی کرد بۆ سیسته‌می ئیسلامی وڵاته‌که‌.
به‌ پێی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس ڕۆحانی به‌ڵێنی داوه‌ به‌ ڕێگایه‌کی میانه‌ڕه‌وی بگرێته‌به‌ر و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران کراوه‌تر بێت.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی (که‌ پێشتر پیشه‌ی پارێزه‌ریشی کردووه‌ وه‌کو گه‌نجێکیش ده‌ستی به‌ توێژینه‌وه‌ی ئاینی کردووه‌) له‌ ماوه‌ی ده‌ساڵی ڕابوردوودا چه‌ندین پۆستی باڵای سیاسی له‌ ده‌ستدا بووه‌.
بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 ساڵه‌ (1989-2005) سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وتووێژکاری ناوکی ئێران بوو.
له‌ یه‌که‌م وتاری وه‌کو سه‌رۆکی وڵات به‌ڕێز ڕۆحانی به‌ڵێنی دا هه‌وڵ بدات سزاکانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر وڵاته‌که‌ی هه‌ڵبگرێت. ڕایگه‌یاند ئامانجی سزاکان له‌په‌راوێزنانی و ناچار کردنی ئێران به‌ره‌و ئاڵۆزی و بێسه‌روبه‌ریه‌.
ئه‌و مه‌لا ته‌مه‌ن 64 ساڵانه‌ ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ ناویاندا باری خراپی ئابوری، تێڕوانینی خراپی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێبازه‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌کانی ناوکی ئێران.
شایانی باسه‌ له‌ ئێران سه‌رۆک کۆمار سه‌رۆکی حکومه‌ته‌ به‌ڵام ڕێبه‌ری باڵای ئاینی ڕێبه‌ری وڵاته‌ و بۆ زۆربه‌ی ڕێبازه‌ گرنگه‌کانی وڵات ڕێبه‌ری باڵای ئاینی بڕیاری کۆتایی ده‌دات.
XS
SM
MD
LG