Accessibility links

مالی به‌ره‌و خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ده‌ڕوات

  • VOA News

له‌ 11 ی مانگی هه‌شتدا مالی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجام ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا هیچ کام له‌ کاندیده‌کان نه‌یانتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست بهێنن.
به‌ پێی ئه‌نجامه‌کانی که‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ بڵاوکرانه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو( ئیبراهیم بوبه‌کر کیتا) له‌ 39.2% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ پێشه‌نگی کاندیده‌کانی دیکه‌یه‌.
به‌رهه‌ڵسته‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی ( سۆمایلا سیسی ) دووه‌مه‌ ئه‌ویش له‌ 19.4% ی به‌ده‌ست هێناوه‌ دوابه‌دوای ئه‌ویش( درامانی دیمبیلی) که‌ له‌ 6.9% ی به‌ده‌ست هێناوه‌.
ئه‌نجامه‌کانیش به‌ پێچه‌وانه‌ی وته‌کانی وه‌زیرێکی حکومه‌ته‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕایگه‌یاند (کیتا) له‌ گه‌ڕی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌‌هێنێت.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان پێشبڕکێیه‌کی زۆر سه‌خت بێت له‌ کاتێکدا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌یه‌ک له‌ کاندیده‌کانی گه‌ڕی یه‌که‌م پشتیوانی له‌ به‌ڕێز (سیسی) بکه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مالی به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپـێکێکی نوێیه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ی ڕۆژئاوای ئافریکا که‌ سـاڵی ڕابردوو‌ ڕووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ژادی ته‌وارق بووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کوده‌تایه‌ک و ده‌ستگرتنی ئیسلامییه‌کان به‌سه‌ر باکوری وڵاته‌که‌دا.
XS
SM
MD
LG