Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد

  • Haider Kareem

وه‌ک بڕیاره‌ کۆمیته‌یه‌کی 21 که‌سی پـێـکبهێنرێت بۆ ئاماده‌کاری به‌ مه‌به‌سـتی سـازکردنی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردی که‌ چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ ئێسـتاوه‌ ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک کۆسپ و گرفت بووه‌ته‌وه‌ چ له‌سه‌ر ئاستی ناو ماڵی کورد و چ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچه‌که‌دا.
هه‌ر له‌ پـێـکهێنانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریـیه‌وه‌‌، ژماره‌یه‌کی زۆری پارت و لایه‌نه‌کان ده‌خوازن بـبنه‌ ئه‌ندام تیادا یان لایه‌نیش هه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌یاره‌کانیانی لێ دوربخه‌نه‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ ئێسـتاوه‌ مشتومڕیش په‌یدا بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆکایه‌تیکردنی کۆنگره‌که‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێـک ده‌ڵێن ده‌کرێت ئه‌م گرفته‌ چاره‌سه‌ر بکرێت به‌وه‌ی وه‌ک یه‌کێتی ئه‌وروپای لێبکرێت که‌ به‌ نۆره‌ وڵاتانی ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی بکه‌ن.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ش چ به‌ ئاشـکرا یان به‌ نهێنی نیگه‌رانی و مه‌رجی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ی کورد هه‌یه‌.
به‌ڵام لێره‌دا پـرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌م کۆنگره‌یه‌ ده‌توانێت بـبێته‌ مه‌رجه‌عیه‌تێـک بۆ گه‌لی کورد و هه‌موو پارت و بزوتنه‌وه‌ کوردیـیه‌کان پابه‌ندی بڕیاره‌کانی بـبن؟
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
کامه‌ران مه‌نتک، مامۆستای زانسته‌ سیاسیـیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
ئاسۆ که‌ریم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردسـتانی عێراق.

XS
SM
MD
LG