دادگایه‌کی ئیسرائیل له ئۆرشه‌لیم ڕۆژی پـێنجشه‌ممه که‌سێـکی سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌یه‌کی توندڕه‌وی ئیسرائیلی تاوانبارکرد به هه‌وڵی سیخوڕی‌کردن بۆ ئێران.
گوته‌بێژێـکی دادگاکه گوتی به فه‌رمانی دادوه‌ر ئه‌م که‌سه له مانگی ڕابردووه‌وه ده‌سـتگیرکراوه و ئێسـتا به تاوانی هه‌وڵی به‌کرێگیراوی بۆ وڵاتێـکی بیانی و هه‌ڵی خیانه‌تکردن دادگایی ده‌کرێت.
گوته‌بێژێـکی پـۆلیسیش گوتی که‌سه‌که پـیاوێـکی ئیسرائیلیـیه و ته‌مه‌نی له چله‌کاندایه و سه‌ر به کۆمه‌ڵی (ناتۆری کارتا) یه که کۆمه‌ڵێـکه بڕوایان وایه ده‌وڵه‌تی جووه‌کان نابێت هه‌بێت هه‌تا دوای هاتنه‌وه‌ی مه‌سیح.
ده‌زگای زانیاری ناوخۆی ئیسرائیل (شین بێت) له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌م که‌سه له سـاڵی 2011 چووه بۆ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا و له‌وێ به کاربه‌ده‌سـتانی باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی گوتووه ئاماده‌یه زانیاریـیان له‌سه‌ر ئیسرائیل بۆ کۆبکاته‌وه.
پاشـان که بۆ ئیسرائیل گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌رده‌وام بووه له په‌یوه‌ندیکردن به ئێرانیـیه‌کانه‌وه له ڕێگه‌ی ئنته‌رنێت و ته‌له‌فونێـکی گشتی له نزیک ماڵه‌که‌ی خۆی له ئۆرشه‌لیم.
شین بێت ده‌شڵێت له کاتی لێـکۆڵینه‌وه‌کاندا تاوانباره‌که گوتویه‌تی ئه‌م هه‌وڵه‌ی داوه چونکه ڕقی له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت پاره‌ی ده‌ستبکه‌وێت.