Accessibility links

گۆران ئازاد: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوابکه‌وێت ئایا متمانه‌ هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان بکرێت و کۆمیسیۆنیش لیستی ده‌نگده‌ران پاک بکاته‌وه‌

  • Balen Salih

 گۆران ئازاد

گۆران ئازاد

کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان بڕیاریدا ڕۆژی 21 مانگی نۆی ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵبژاردن بکرێت ، به‌ڵام ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت بڕیاری کردنی هه‌ڵبژاردن بڕیارێکی سیاسیه‌ نه‌ک بڕیاری کۆمیسیۆن.

گۆران ئازاد ده‌ڵێت لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان تێبینی و سه‌رنجیان هه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ نمونه‌ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن به‌لایانه‌وه‌ ئاساییه‌ گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان دوا بکه‌ون به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی له‌گه‌ڵدا بکرێت، وه‌ ده‌شڵێت هه‌رچی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیشه‌ ڕای وایه‌ دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن ئاساییه‌ به‌مه‌رجی پاککردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له‌ هه‌رچی ناوی مردووه‌کان و ناوی دووباره‌ هه‌یه‌ و هه‌روه‌هاش ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌ن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، گۆران ئازاد ده‌شڵێت بێ هیوایه‌ له‌وه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کارێک بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بکات، وه‌ ده‌شڵێت ئه‌و شتانه‌ی کۆمیسیۆن ده‌یڵێت سه‌لماندنی له‌گه‌ڵدا نییه‌ و هه‌ندێک ڕێوشوێن زۆر قورس ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌ و کۆمیسیۆن ده‌ڵێت ناتوانێت به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت.
گۆران ئازاد ده‌ڵێت ده‌کرێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بگه‌نه‌ سازانێک بیر له‌ پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بکه‌نه‌وه‌.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG