Accessibility links

ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی : ده‌بێت کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد سه‌ربه‌خۆ بێت

  • Shwan Said

ئاماده‌ سازییه‌کان بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رده‌وامه‌ و چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆریش له‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی ده‌کرێت له‌ ڕووی ڕێکخستنی ڕیزی لایه‌نه‌ سیاسیـیه کوردیـیه‌کان و هه‌روه‌ها له‌ ڕووی یه‌کخستنی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی کورد.
ده‌مێکه‌ ڕووناکبیران و ڕۆشه‌نبیرانی کورد هاوکات له‌گه‌ڵ سیسه‌توانانی کورد داوای سازدانی کۆنگره‌یه‌کی به‌رفراوان ده‌که‌ن که‌ ببێت به‌ ڕێکخراوێکی چه‌تر بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسێه‌ کوردێکان و هه‌ر وه‌کو نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کۆنگره‌که‌ ئه‌م ڕۆڵه‌ش نه‌بینێت به‌ڵام به‌ لایه‌نی که‌م ببێت به‌ کارێک بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کان زیان به‌ یه‌کتر نه‌گه‌یه‌نن و ڕێگری یه‌کتر نه‌بن.
ناو براو ده‌شڵێت نابێت وڵاتانی دراوسێ ده‌ست وه‌رده‌نه‌ کارنامه‌و شێوازی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ و ده‌بێت کۆنگره‌که‌ سه‌ربه‌خۆی خۆی بپارێزێت.
XS
SM
MD
LG