Accessibility links

شوان موحه‌مه‌د : ئایا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کۆنگره‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانه‌ یان هی هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستانیه‌؟

  • Balen Salih

 نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شوان موحه‌مه‌د

نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شوان موحه‌مه‌د

ڕوانینی جیاواز هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌و کۆنگره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ده‌ستکراوه‌ به‌ وتووێژکردن له‌سه‌ری که‌ هێشتا له‌ قۆناغی به‌راییدایه‌ و ئاماژه‌کانیش هه‌روادێ ده‌رده‌که‌ون و زیاتریش ده‌بن بۆ نیشاندانی هه‌بوونی ناکۆکی.

به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی سپی ده‌ڵێت بار و ئه‌رکی ئه‌م کۆنگره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ زۆر قورسه‌ و کێشه‌ی زۆری به‌سه‌ردا که‌وتووه‌ له‌وانه‌ کاریگه‌ریه‌ هه‌رێمایه‌تیه‌کانی وه‌ک تورکیا وئێران و عێراق و ته‌نانه‌ت سوریاش، وه‌ ده‌شڵێت ئه‌م کۆنگره‌یه‌ له‌ هه‌ل و مه‌رجێکدایه‌ که‌ له‌ باشوری کوردستاندا ململانێیه‌کی قورس له‌ ئارادایه‌ و پرسیاریش ده‌کرێت ئایا دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ هه‌رێم ئه‌م کۆنگره‌یه‌ ناقۆزنه‌وه‌ بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن؟

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شوان موحه‌مه‌د ده‌شڵێت ده‌سته‌ی ئاماده‌کاریی بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بوون تا جێیان بکرێته‌وه‌ له‌ کۆنگره‌که‌دا هێنده‌ خۆیان بۆ‌ کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ک ته‌رخان نه‌کردووه‌ بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ ده‌مێکدا وه‌ک شوان موحه‌مه‌د ده‌ڵێت" ئه‌و ڕۆشنبییریه‌ی تایبه‌ت به‌ بیری نه‌ته‌وه‌یی و ڕێکخستنی ده‌وڵه‌ت و هتد، له‌لای ڕۆشنبیران و ڕوناکبیرانی کورد هه‌ن له‌وانه‌یه‌ لای سیاسیه‌کان نه‌بن".

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG