Accessibility links

کۆمه‌ڵه‌یه‌ک: چه‌کدارانی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ 200 هاوڵاتی کورد ده‌فڕێنن

  • VOA News

کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌کدارانی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام نزیکه‌ی 200 هاوڵاتی کوردیان ڕفاندووه‌.
کۆمه‌ڵه‌که‌ ده‌ڵێت ئه‌م چه‌کدارانه‌ی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی ده‌سـتیان گرتووه‌ به‌سه‌ر گوندی ته‌ل عه‌ره‌ن و هه‌روه‌ها گه‌مارۆدانی گوندی ته‌ل حاسڵ له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری حه‌له‌ب ئه‌م هاوڵاتیـیه‌ سیڤیلانه‌یان ڕفاندووه‌.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که‌ له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێس گوتویه‌تی شه‌ڕه‌کان له‌ شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ له‌سه‌ر دووشه‌ممه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ڵگیرسـاوه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی یه‌ک له‌ ڕابه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بڕیاری شه‌ڕی له‌ دژی لیوای کورده‌کانی له‌شـکری ئازادی سوریای دا.
گوتیشی له‌ پاش بڕیاره‌که‌ هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گایه‌کی ئه‌و لیوا کوردیـیه‌ له‌ ته‌ل حاسڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌که‌یان کوشـتووه‌. پاشان شه‌ڕ ده‌سـتیپـێـکردووه‌ و هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 16 کورد کوژراون که‌ 11 یان چه‌کداربوون و هه‌روه‌ها 10 چه‌کداری گروپه‌ توندڕه‌وه‌کانیش کوژراون و یه‌کێـکیان ئه‌میرێـکی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ بووه‌.
ڕۆبین ڕه‌شوان له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی کرد له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له‌ ڕێدوور خه‌لیل گوته‌بێژی یه‌که‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و حاجی ئه‌حمه‌د کوردی فه‌رمانده‌ی لیوای کورده‌کانی له‌شکری ئازادی سوریا.


XS
SM
MD
LG