Accessibility links

سه‌ردار محه‌مه‌د: عێراق به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی تاریك ده‌ڕوات

  • Shwan Rashid

هێرش و په‌لاماره‌ تیرۆرستیـیه‌کانی عێراق چونه‌ته‌ ئاستێکی به‌رزه‌وه‌ و ئه‌وه‌نده‌ش په‌ره‌یان سه‌ندوه‌ که‌ چاودێران ده‌ڵێن وڵاته‌که‌ له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕێکی به‌رفراوانی ناوخۆیه‌ هاوشێوازی ڕه‌وشی ساڵانی 2006 و 2007.
له‌وه‌تای مانگی چواری ڕابردوه‌وه‌ پتر له‌ 3 هه‌زار که‌س له‌ ئاکامی توند وتیژیـیه‌کانی عێراق کوژراون، هه‌ر به ‌گوێره‌ی چاودێران هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕی سوریا سه‌رنجه‌کانیان له‌ سه‌ختی بارودۆخی عێراق دوور خستۆته‌وه‌.
سه‌ردار محه‌مه‌د ڕۆژنامه‌وان و سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ ده‌ڵێت ململانێی ئاین زایی هه‌رێمه‌که‌ له‌ عێراقدا زۆر ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌ و ململانێی نێو هێزه‌ سیاسیـیه‌کانی خودی وڵاته‌که‌ش خه‌ریکه‌ به‌ره‌و شه‌قامه‌کان په‌ل بکێشێت.
XS
SM
MD
LG