کاثرین ئاشتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت پـێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان له میسر به‌شـداری بکه‌ن له دانانی ئاینده‌ی وڵاته‌که‌یاندا.
ئاشتۆن ڕۆژی سێشه‌ممه له قاهیره و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی جێـگری سه‌رۆکی کاتی میسر ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی پـێویسته هه‌موو جۆره توندوتیژیـیه‌ک بوه‌سـتێت و پاشان پـرۆسه‌یه‌ک بگیرێته‌به‌ر که هه‌موو لایه‌ک له‌خۆبگرێت تاوه‌کو کۆتایی به قه‌یرانه‌که بێت.
گوتیشی شه‌وی دووشه‌ممه چاوی به سه‌رۆکی له‌کار لادراو محه‌مه‌د مورسی که‌وتووه و له باره‌ی هه‌وڵی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که قسه‌ی بۆ کردووه و هاوکات گوێبیستی ڕاوبۆچوونه‌کانی ئه‌ویش بووه.
ئه‌لبه‌رادعیش لای خۆیه‌وه گه‌شبینی ده‌ربڕی به شیانی کۆتایی‌هێنان به‌و مانگرتنانه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلیمینه‌کان سـازی‌ده‌که‌ن له دژی لابردنی محه‌مه‌د مورسی له ده‌سه‌ڵات.