Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ وتووێژکارانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی کۆده‌بێته‌وه‌

  • VOA News

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ کۆشکی سـپـی به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وتووێژکارانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی کۆبووه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش یه‌که‌م وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ ناکۆکه‌ له‌ ماوه‌ی نزیکه‌ی 3 سـاڵدا.
هێشـتا هیچ له‌ باره‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ داخراوه‌ی نێوان سه‌رۆک ئۆباما و وه‌زیری دادی ئیسرائیل زیپـی لیڤنی و سائیب عره‌یقات گه‌وره‌ وتووێژکاری فه‌ڵه‌سـتینی ئاشکرا نه‌کراوه‌. کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ خشته‌ی کاره‌ فه‌رمیـیه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما نه‌بوو.
ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا میوانداری هه‌ردوو لای کرد بۆ ئێواره‌خوانێـک، پاش ئه‌وه‌ی داوای لێـکردن له‌ دانوسـتاندنه‌کاندا به‌ ڕێکه‌وتن بکه‌ن.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ خانم جێنێفه‌ر پـسـاکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ڕێـکه‌وتوون بۆ ماوه‌ی به‌ لایه‌نی که‌م 9 مانگ وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ ئه‌نجام بده‌ن. گوتیشی به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیـیه‌ له‌ دوای نۆ مانگه‌که‌ وتووێژه‌کان یه‌کسه‌ر ده‌وه‌ستن.
XS
SM
MD
LG