هه‌روادێ و باری ئاسایشی عێراق خراپتر ده‌بێت و ڕۆژانه ته‌قینه‌وه و توندوتیژی له وڵاته‌که‌دا ڕووده‌ده‌ن هاوکاتی ئه‌و قه‌یرانه قوڵه سیاسیه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت کاتێک ته‌واوی پۆسته ئاسایشیه‌کان له‌لای تاکه که‌سێک کۆده‌بێته‌وه ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان بکرێت که ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌که به‌ره‌و خراپتر بڕوات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چۆن ده‌سه‌ڵاتداران له به‌غدا هه‌وڵی ئیفلیج کردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌که ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت یه‌گه‌ر داوا له کاربه‌ده‌ستێکیش بکرێت بێته به‌رده‌م په‌رله‌مان زۆر به ئاسایی ده‌ڵێت نایه‌م و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنیش بێده‌نگه له‌به‌رده‌میاندا، چونکه نایانه‌وێت په‌رله‌مان ڕۆڵی چاودێری خۆی ببینێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: