Accessibility links

حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ده‌سـتی گرتووه‌ته‌وه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌ی خالیدیه‌ی شـاری حومسدا

  • VOA News

ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانیان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ توانیویانه‌ ناوچه‌ی خالیدیـیه‌ی شـاری حومس کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه‌ که‌ بۆ زیاتر له‌ سـاڵێـک له‌ ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندا بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ سوریا بنکه‌ له‌ به‌ریتانیا ڕه‌تی کرده‌وه‌ هێزه‌کانی ئه‌سه‌د هه‌موو ناوچه‌ی خالیدیه‌یان گرتبێته‌وه‌، ده‌ڵێت له‌ باشوری ناوچه‌که‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا دیمه‌نی سه‌ربازانی نیشـان ده‌دا که‌ ئاڵای وڵاته‌که‌یان به‌رزکردبووه‌وه‌ و به‌ شه‌قامه‌کانی ناوچه‌که‌دا به‌ ئۆتۆمبیله‌کانیان تێپه‌ڕ ده‌بوون. هه‌روه‌ها دوو چالاکوانی ئۆپـۆزسیۆنیش که‌ ڕۆژانه‌ به‌ سکایپ بۆ میدیاکان قسه‌یان ده‌کرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نه‌هاتنه‌ سه‌ر خه‌ت.
ناوچه‌ی خالیدیه‌ نزیکه‌ی 90 هه‌زار که‌س ژماره‌ی دانیشـتوانیه‌تی و زۆربه‌یان سووننه‌ ئاینزان.
XS
SM
MD
LG