Accessibility links

ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر 2 سیاسه‌تمه‌داری دیکه‌ی ئیسلامی وڵاته‌که‌یان ده‌سـتگیرده‌که‌ن

  • VOA News

هێزه‌کانی ئاسایشی میسر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌دار ئه‌بولعولا مازی سه‌رۆکی پارتی وه‌سته‌تی ئیسلامی و عیسام سوڵتانی جێگریان ده‌سـتگیرکرد به‌ تاوانی هاندانی خه‌ڵـکی بۆ کوشتنکاری و توندوتیژی و زیان گه‌یاندن به‌ داموده‌زگاکانی حکومه‌ت.
جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د حلمی، یاریده‌ده‌ری یه‌که‌می وه‌زیری ناوخۆ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌ردووکیان له‌ ماڵێـکدا له‌ نزیک شوێنی گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مورسی له‌ ناوچه‌ی موقه‌ته‌می قاهیره‌ی پایته‌خت ده‌سـتگیرکراون و به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ی ئه‌لعه‌قره‌بی توڕڕه‌ براون، که‌ له‌وێ 9 له‌ سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینیشی لێ ده‌سـتگیرکراوه‌.
به‌رپـرسانی دیکه‌ی پارتی وه‌ست به‌ توندی سه‌رزه‌نشـتی ده‌سـتگیرکردنی سه‌رکرده‌کانیان کرد و گوتیان ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ هێنده‌ی دیکه‌ ڕه‌وشه‌که‌ گرژتر ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه‌ پارتی وه‌سه‌ت له‌ سـاڵی 1996 وه‌ دامه‌زراوه‌ و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی له‌ کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینن. له‌ مانگی دووی سـاڵی 2011 به‌ فه‌رمی بووه‌ پارتێـکی سیاسی له‌ وڵاته‌که‌دا.
XS
SM
MD
LG