Accessibility links

له‌ پاش شه‌ڕوپێکدادانی خوێناوی، لایه‌نگرانی مۆرسی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌

  • VOA News

لایه‌نگرانی سه‌‌رۆکی له‌سه‌ر‌ کارلادراو مۆحه‌ممه‌د مۆرسی به‌ڵێنیان داوه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر خۆنیشاندانه‌کانیان، سه‌ره‌ڕای ئاگاهی وه‌زاره‌تی ناوخۆ که‌ڕایگه‌یاند کاربه‌ده‌ستان وا خۆ ئاماده‌ده‌که‌ن بڵاوه‌ به‌ ئه‌و گردبونه‌وه‌ چه‌ند هفته‌یی له‌ قاهیره‌ به‌ڕێوه‌چوونه‌ بکه‌ن.
یه‌کشه‌ممه‌، به‌هه‌زاران که‌س له‌ لایه‌نگرانی مۆرسی له‌ دوو شوێنی سه‌ره‌کی، یه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی رابعه‌ ئه‌ل-عه‌ده‌ویه‌ و ئه‌وه‌ی تر له‌نزیک زانکۆی قاهیره‌، له‌ شوێن خۆیان مانه‌وه‌، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش به‌گژ یه‌کداچون که‌ له‌ ئاکام به‌که‌می 74 که‌س کوژران و 800 که‌سیش بریندار بون.
وه‌زیری ناوخۆ مۆحه‌ممه‌د براهیم گوتی ئه‌و هیوا داره‌ کۆبونه‌وه‌کان به‌ شێوه‌یه‌ک بڵاوه‌یان پێ بکرێت که‌ نه‌بنه‌ مایه‌ی له‌ده‌ست چونی ژیانی خه‌ڵکێکی زۆر، به‌ڵام به‌"هیوای خودا، ده‌بێت به‌کۆتایی بهێندرێن."
XS
SM
MD
LG