Accessibility links

ره‌فیق غه‌فور:کۆنگره‌که‌ باشتره‌ له‌ که‌رکوک به‌رێوه‌‌ بچێت بۆ سه‌لماندنی کوردستانیه‌تی

  • Jani Diylan

Rafik Ghafur

Rafik Ghafur

چه‌ند پێشنیارێک بۆ "کۆنگره‌ێ نه‌ته‌وه‌یی کورد" له‌ باشوری کوردستان، کوردستان له‌ جیاتی کورد، به‌شداریه‌کی به‌رفراوانی ژنان، لاوان، خوێندکاران،رێکخراوه‌کانی سڤیل ، رۆشنبیران و له‌ که‌رکوک ئه‌نجام بدرێت.
کاک ره‌فیق غه‌فور ئه‌ندامی کۆمیته‌ێ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ێ نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و پێشنیارانه‌ ده‌ڵێت"ڕه‌نگه‌ سه‌باره‌ت به‌ جیاوازی له‌ نێوان کۆنگره و کۆنفرانس، کۆنگره‌ به‌ شێوازێک به‌ر فراوانتر و دامه‌زراوتره‌ به‌ڵام کۆنفرانس ئه‌کرێ کۆبونه‌وه‌ێ چه‌ند لایه‌نێکی جیاواز بێت که‌ هێشتا له‌سه‌ر شته‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان رێک نه‌که‌وتوون، کۆنفرانس سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ دامه‌زراندی کۆنگره‌یه‌کی جێگێرتر له‌ داهاتوودا، ده‌کرێ ئه‌م کۆنفرابسه‌ کۆنفرانسی دیالۆگ بێت به‌ واتاێ جۆرێکه‌ له‌ کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی گشتی گه‌وره‌تر به‌ڵام ناگاته‌ قۆناغی کۆنگره‌. کاک ره‌فیق ده‌شڵێت منیش له‌و بڕوایه‌دام ڕێکخه‌رانی کونفرانسه‌که‌ له‌و رووه‌وه‌ کورت بین بوونه‌ و هه‌ر وه‌ها پێشنیار ده‌کات له‌ شاری که‌رکوی به‌ریوه‌ بچێت بۆ سه‌ڵماندنی کوردستانیه‌تی که‌رکوک". ‌

XS
SM
MD
LG