Accessibility links

دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر : ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتی بۆته‌ ڕێگریه‌کی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م ده‌ستوردا

  • Balen Salih

دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر

دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر

له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ڕاگه‌یاندنی جۆراوجۆر ده‌درێت له‌لایه‌ن دوو هاوپه‌یمانه‌ ستراتیژیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه‌ (پارتی و یه‌کێتی) له‌سه‌ر پرسی گێڕانه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمه‌که‌ بۆ په‌رله‌مان.

دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پسپۆڕی میدیا له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م جیاوازیه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تۆمار نه‌کردنی کۆبوونه‌وه‌کان و هه‌موو ئه‌و جۆره‌ ڕێکه‌وتنانه‌ی ده‌کرێن هه‌ر به‌ زاره‌کین نه‌ک به‌ نوسین و دۆکیۆمێنت نه‌کراون .

دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت ڕێکه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌کێتی ئه‌م بارودۆخه‌ی هێناوه‌ته‌ کایه‌وه‌ و ده‌شڵێت ئه‌م دوو لایه‌نه‌ پێکه‌وه‌ ناگونجێن و ده‌شیانه‌وێت به‌ یه‌که‌وه‌ گه‌شت بکه‌ن و ئه‌م قۆناغه‌ش تێبپه‌ڕێنن.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG