Accessibility links

پۆلیسی تونس گازی فرمێسکڕژێن دژ به‌ خۆپیشانده‌رانی وڵات به‌کار ده‌هێنێت

  • VOA News

پۆلیسی تونس گازی فرمێسک ڕژێنی دژ به‌و خه‌ڵکه‌ به‌کار هێناوه‌ که‌ له‌ ده‌روه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ کۆببونه‌وه‌ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر کوشتنی سه‌رکرده‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆن.
خۆپیشانده‌ران داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان ده‌کرد. له‌ شوێنه‌کانی دیکه‌ی تونس گروپێکی بچوکتری ڕێپێوانیان بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ حکومه‌ت ئه‌نجام دا.
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ دوابه‌دوای ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنی محه‌مه‌د براهیمی ئه‌ندامی به‌ره‌ی سێکیولار ئه‌نجام درا. براهیمی له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ کوژرا، له‌ کاتێکدا ته‌قه‌ی لێکراو 14 فیشه‌کی پێوه‌نرا به‌ هه‌مان چه‌کی که‌ له‌ کوشتنی ڕێبه‌رێکی دیکه‌ی ئۆپۆزسیۆن پێنج مانگ له‌مه‌و به‌ر به‌کار هاتبوو.
XS
SM
MD
LG