Accessibility links

شاهۆ کرماشانی: له‌م سه‌رده‌مه‌ هه‌ر لایه‌نێک به‌ تاێبه‌ت کورد باسی شه‌ری چه‌کداری بکات به‌ قازانجی کورد نییه‌

  • Jani Diylan

شاهۆ کرماشانی

شاهۆ کرماشانی

ده‌می کۆبونه‌وه‌ی کۆنگره‌ێ نه‌ته‌وه‌یی کورد باس له‌و کراوه‌ گوایه‌ "ئێمه‌ ناتوانین هه‌ر بڵێن خه‌باتی کوردی به‌ ئاشتی ده‌کرێت"
ڕۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" له‌ ڕاستیدا من پێم وا بێ له‌م سه‌رده‌مه‌ هه‌ر لایه‌نێک به‌ تاێبه‌ت کورد باسی شه‌ری چه‌کداری بکات به‌ قازانجی خه‌ڵکی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا نییه‌ و هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت شه‌ڕی چه‌کداری شه‌رێک که‌ له‌ ئه‌دبیاتی سۆڤیه‌ته‌وه‌ وه‌ له‌ رێگاێ چه‌په‌کانه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاێ شوڕشی ئێرانه‌وه‌ هاتوه‌ته‌ ئارادا و بۆ سه‌رده‌می خۆێ توانیبوێ کاریگه‌ری هه‌بێت وه‌ توانیبوی پرسی کورد وه‌ داخوازیه‌کانی کورد و ته‌نانه‌ت دانوستاند له‌گه‌ڵ ئه‌و رژێمه‌ بێنیته‌وه‌ ئاراوه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنواڕێنه‌ ئه‌وه‌ێ که‌ پێ ده‌ووترێ به‌هاری عه‌ره‌بی و سه‌ێری رووداوه‌کانی ناوچه‌که‌ و جیهان بکه‌ێن بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت که‌ قسه‌ کردن یا گوتاری چه‌کداری وه‌ڵامده‌ر نییه‌".

XS
SM
MD
LG