Accessibility links

دکتۆر ئاوات ساروج:قسه‌گان ئاقای که‌زازی سه‌باره‌ت به‌ زمانی کوردی و فه‌رهه‌نگ کرماشانیه‌کان ناڕه‌وا و بی ئینسافیه‌

  • Jani Diylan

دکتۆر ئاوات ساروج Dr.Awat Saroj

دکتۆر ئاوات ساروج Dr.Awat Saroj

چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له‌ وتو وێژێکی وه‌حید میرزاده‌ له‌ وه‌رزنامه‌ێ گفتوگۆ له‌ گه‌ڵ میر جه‌لالدین که‌زازی که‌سایه‌تی ناوداری کرماشان باس له‌ زمانی کوردی و فه‌رهه‌نگی کرماشان کراوه‌ که‌ ڕه‌خنه‌ و گازنده‌یه‌کی زۆری لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌.
ئاقای که‌زازی له‌ وتو وێژه‌که‌دا (فارسی کرماشانی) به‌ زمانی شار و شارستانیه‌ت ده‌زانێ و زمانی کوردی به‌ زمانی ئێڵ و ده‌وار نشینان و دیهات نشینه‌کان.
ئاده‌میزاد که‌ له‌ داێک ده‌بێت ناوێک لێ ده‌نرێت و ئه‌و ناوه‌ وه‌کو شناس و ناسنامه‌یه‌ و هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵێدا ده‌مێنێته‌وه‌ مه‌گه‌ر له‌ ده‌می گه‌ورایی و ئه‌و کاته‌ێ به‌ خۆێ ده‌گات و بزانێت که‌ ئه‌م ناوه‌ به‌ ناڕه‌وا به‌ باڵاێدا براوه‌ و به‌ زۆر به‌سه‌رێدا سه‌پێندراوه‌ و ئێستاکه‌ بیه‌وێ بێگۆرێ. کورد خاوه‌ن ناسنامه‌ێ خۆیه‌ و شاره‌کانیشی هه‌ر کام هه‌ر ناوێکی نویان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت بۆ کورد هه‌مان ئه‌و ناوه‌یه‌ که‌ له‌ دڵ و ده‌روونیاندایه‌، نه‌ باخته‌ران توانیوه‌ شوێنی کرماشان بگرێته‌وه‌، نه‌ تونجه‌لی شوێنی ده‌رسیم وه‌ نه‌ ته‌ئمیمیش شوێنی که‌رکوک بگرێته‌وه‌.
ئاخۆ ئاقای که‌زازی له‌و وتو وێژه‌دا چی ووتوه‌ که‌ وا نه‌ک هه‌ر کرماشانیه‌گان به‌ڵکۆ هه‌ر که‌سێکی تر چاوی پێ که‌وتبیت توڕه‌ بوه‌ و سه‌رزنشتی کردوون؟
دکتۆر ئاوات ساروج له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ ڕادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت" هێشتا له‌ دیاری کورد نشین کرماشان وه‌کو ده‌ووترێت که‌س یا که‌سانێک هه‌ن بیانه‌وێ له‌مه‌ زۆرتر مه‌ردوم به‌ لا رێدا ببه‌ن وه‌ ئه‌و رێبازی تواندنه‌وه‌ وه‌ یاخود ئه‌سیملاسیون که‌ ساڵهاێ ساڵه‌ له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی زمانی کرماشان بوه‌ به‌ جۆرێک ڕه‌وای بکه‌ن، دکتۆر ئاوات هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئاقای که‌زازی باس له‌ کۆنیه‌تی پارسی وه یا‌ فارسی کرماشانی ده‌کات که‌ گوایه‌ ده‌کرێ ببێته‌ زمانێکی فه‌رمی و باڵا ده‌ست بێت به‌سه‌ر زمانی کوردیدا که‌ دکتۆر ئاوات ده‌ڵێت ئه‌مه‌ ناڕه‌وا و نا ویژدانیه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر خۆێ له‌ ریشه‌دا کورد بوایه‌ هیچ کات به‌ خۆێ ڕێگا نه‌ ئه‌دا ئه‌و جۆره‌ قسانه‌ بکات"

XS
SM
MD
LG