Accessibility links

ڕاپـۆرت و وتووێژێـک له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سـاڵح موسلم بۆ تورکیا

  • VOA News

سـاڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئسته‌نبوڵ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی هه‌ینی هه‌واڵی کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵح موسلم سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکرات (په‌یه‌ده‌) له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تورکیای پشـتڕاستکرد، ده‌ڵێت بۆ وتووێژکردنه‌ سه‌باره‌ت به‌ پـێشـهاته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رسنوور له‌گه‌ڵ سوریا.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئیبراهیم ئیبراهیم به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی په‌یه‌ده‌ له‌ ئه‌وروپا له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ڕۆبین ڕه‌شوان له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی سه‌ردانه‌که‌ی سـاڵح موسلم بۆ تورکیا به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمیـیه‌ و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سبه‌ی له‌ باره‌ی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کان لێـدوان بدات.

XS
SM
MD
LG